ته‌مووز 30, 2021 22:22 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕگەی «بن گۆریۆن» لە تەلەبیب

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھەڵوەشانەوەی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕگەی «بن گۆریۆن»ی تەلەبیبی کردووە لە بەر گڕگرتنی ترۆمبیلێک لە گەراژی فڕگەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا» بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، دوابەدوای گرگرتنی ترمۆبیلێک لە گەراژێکی  فڕگەی «بن گۆریۆن»ی تەلەبیب، کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی ھەینی ڕایانگەیاند: تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم فڕگەیە ھەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی ئاسایشتی فڕگەی «بن گۆریۆن»ی ئیسرائیل لەم پەیوەندییەدا کەسێکیشیان قۆڵبەست کردووە.

کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی ھەتا ئێستا لە بارەی گرتنی ئەو کەسەو ئەمەی کە ئایا پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە ھەیە یان نا، ھیچیان نەدرکاندووە.

سەرپەیڤ