برینداربوونی دەیان فەلەستینی لەئاکامی هێرشی سەربازانی زایۆنی
لە هێرشی سەربازانی زایۆنی بۆسەر ناڕازییانی فەلەستینیی دژ بە شارۆچکەسازییەکان لەباکوری رۆژاوای لێواری ڕۆژاوا، دەیان کەس بریندار بوون.
ژمارێک لە فەلەستینیان شەوی ڕابردوو لە شاری نابلۆس هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوا، خۆپێشاندانیان لەدژ شارۆچکەسازیی سازدا کە بەرەوڕووی پەلاماری سەربازانی زایۆنی بوونەوە.
لەو خۆپێشاندانانەدا، هێزە داگیرکەرەکان بە گولـلەو گازی فرمێسکڕێژ پەلاماری فەلەستینیانیان دا کە بریندار بوونی دە کەس لەوانی لێکەوتەوە.
شارومەندانی فەلەستینی نارەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر سازکرانی شارۆچکەسازیی زایۆنی نشینەکان لە بەرزاییەکانی "جەبەل سەبیح" هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی"بیتا" لە باشوری نابلۆس. تائێستا بەسەدان فەلەستینی لەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینانە، بریندار و ژمارێکیشیان شەهید بوون.
سەرچاوە میدیاییەکان رۆژی ڕابردووش هەواڵی شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینی لە شاری "اللد"ی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەزەبری گولـلەی زایۆنییەکانیان بڵاو کردەوە.