پەرەسەندنی قەیران لە بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400078-پەرەسەندنی_قەیران_لە_بنکەکانی_ئەمریکا_لە_قەتەر
کاربەدەستانی قەتەر ڕەوشتی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەو مۆڵ دراوانی نێو بنکەکانیان بە قەیراناوی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 11:51 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی قەیران لە بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر

کاربەدەستانی قەتەر ڕەوشتی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەو مۆڵ دراوانی نێو بنکەکانیان بە قەیراناوی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بی بی سی نیوز، ھاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی کشانەوەی ئەمریکی و ئەفغانییەکان لە فڕگەی کابۆل، کاربەدەستانی قەتەری وشدارییان دایە کاربەدەستانی ئەمریکی کە، ڕەوشتی بنکەو دامەزراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ھەزاران کۆچبەری ئەفغانییان تیادا مۆڵ دراوە، نالەبارتر بووە.

کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە دیدارەکانی ڕۆژی دووشەممەیاندا لەگەڵ ھاوتایانی ئەمریکی، لە بەر خراپتر بوونی ڕەوشتی پاکپارێزی و ئاسایشتی و حەشیمەتی لە ڕادەبەدەر لە بنکەی ئاسمانیی «ئەلعەدید» و کەمپی «سیلیە» و قەیرانە ڕوولەپەرەکان لە ھەردووک شوێنەکەدا نیگەرانییان دەربڕی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا بنکەی ئاسمانیی «ئەلعەدید»  نزیکەی ٤٥٠٠ ئەفغانیی لە خۆی دا جێ کردووەتەوەو نزیکەی ٤٠٠٠ ئەفغانیی دیکەش لە کەمپی «سیلیە»دان.