دیلەکانی فەلەستین ئاگریان لە دووھەمین زیندانی ڕژێمی زایونیش بەردا
سەرچاوەکانی عبری زمان باسی ئاگردرانی دووھەمین زیندانی ڕژێمی زایونیشیان کردووە لە لایەن دیلەکانی فەلەستینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی «شەھاب» بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عبری زمانەکانەوە، دوای کرداری دیلەکانی فەلەستین لەمەڕ سووتاندنی بەندی شەشەمی زیندانی «کەتسیعوت» لە ناوچەی سارایی «نەقەب» دیلە فەلەستینییەکانی زیندانی «ڕامۆن»یش دوو بەندی ئەم زیندانەیان سووتاند.
دوابەدوای ئەم ھەنگاوە، ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئاسایشتی نێوخۆیی ڕژێمی زایونی «شاباک» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە خۆی بۆ بشێوی لە زیندانەکانی دیکە ئامادە دەکات، چونکو بۆی ھەیە جوڵانەوەی ھاوچەشن لە زیندانەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراویش ڕوو بدات.
ئەنجومەنی دیلەکانی «واعید»یش لەم بوارەدا وای بڵاو کردووەتەوە کە دیلەکانی تەواوی زیندانەکانی فەلەستینی داگیرکراو بڕیاریان داوە پێملی ھیچ فەرمانێک سەبارەت گواستنەوەو پرژوبڵاو کردنیان نەبن و ھەرجۆرێک بووە لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم ڕژێمە بوەستن.