لێدان و دارکاری کرانی یەخسرانی فەلەستینیی بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400623-لێدان_و_دارکاری_کرانی_یەخسرانی_فەلەستینیی_بەندیخانەی_جەلبوعی_رژێمی_زایۆنی
یانەی یەخسیرانی فەلەستینی باسی لێدان و دارکاری کرانی ژمارێک لە یەخسیرانی بەندیخانەی جەلبوع لە لایەن بەندیوانانی رژێمی زایۆنی دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2021 18:37 Asia/Tehran
  • لێدان و دارکاری کرانی یەخسرانی فەلەستینیی بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی

یانەی یەخسیرانی فەلەستینی باسی لێدان و دارکاری کرانی ژمارێک لە یەخسیرانی بەندیخانەی جەلبوع لە لایەن بەندیوانانی رژێمی زایۆنی دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند : نزیکەی 90 کەس لە یەخسیرانی فەلەستینی بەندی سێی بەندیخانەی جەلبوع ، لە کاتی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شەتتە لە نزیک ئەم زیندانە ، کەوتوونە بەر لێدان و دارکاری کردنی بەندیوانان . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، لێدانی یەخسیرانی فەلەستینی تا چەند کاژێرێک دوای گوستنەوە بۆ زیندانی شەتتە بەردەوام بووە . 

گروپە فەلەستینیەکان لە رێگەی میسرەوە پەیامێکی توندیان بۆ رژێمی زایۆنیەوە ناردووە و ھەڕەشەیان کردووە ، بێتوو سەرکوتکردنی یەخسیران درێژەی ھەبێت ، تێکڕای رێککەوتنەکانی ئاگربەس لە گەڵ ئەم رژێمە ھەڵدەوەشێنن .