ملکەچ بوونی سەعودییەکان، ئازاد کرانی «عەلی نەمەر» دوای ١٠ ساڵ زیندان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402017-ملکەچ_بوونی_سەعودییەکان_ئازاد_کرانی_عەلی_نەمەر_دوای_١٠_ساڵ_زیندان
«عەلی نەمەر» کە بە تاوانی بەشداری کردن لە ناڕەزامەندییەکانی دژی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعودی سەرەتا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بوو،، لە زیندان ئازاد کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • ملکەچ بوونی سەعودییەکان، ئازاد کرانی «عەلی نەمەر» دوای ١٠ ساڵ زیندان

«عەلی نەمەر» کە بە تاوانی بەشداری کردن لە ناڕەزامەندییەکانی دژی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعودی سەرەتا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بوو،، لە زیندان ئازاد کرا.

«عەلی نەمەر» برازای شێخ «نەمەر باقر ئەلنەمەر» مامۆستای ھەڵکەوتەی شێعەی عەرەبستان کە بە تاوانی بەشداری لە ناڕەزامەندییەکانی دژی دەوڵەت لە عەرەبستانی سەعودی سەرتا بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەزردا سەپێندرا بوو، ڕۆژی چوارشەممە لە بەندیخانە ئاراد کرا.

تاقمی ناسراو بە «بەرەڤانی لە مافی مرۆڤ» لە توییتێردا ڕایگەیاند: «عەلی نەمەر» لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە بەر بەشداری کردنی لە ناڕەزامەندییەکان لە سەردەمی منداڵی لە بەندیخانەدا مابووەوەو ئێستاکە دوای دە ساڵ ئازاد کراوە.

«عەلی نەمەر» چەندین ساڵ بەرلە شەھیدکرانی «شێخ نەمەر باقر ئەلنەمەر»ی مامی لە ساڵی ٢٠١٢ و کاتێک کە لە تەمەنی ١٧ ساڵاندا بووە دوای بەشداری کردنی لە ناڕەزامەندییەکانی پارێزگای ڕۆژھەڵات و شێعەنشینی قەتیف گیراو تۆمەتگەلێکی دیکەی وەک  پێشێلکاری و ھێرش کردنە سەر پۆلیسی سەعودییەشی خرایە پاڵ.