سیسی: نەیاری داسەپاندنی ھێندێک ڕاستیی دەستکردین لە سووریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402018-سیسی_نەیاری_داسەپاندنی_ھێندێک_ڕاستیی_دەستکردین_لە_سووریادا
سەرۆک کۆماری میسر لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ ھەنگاوەکانی ھێندێک لە لابەنە ناوچەییەکان بۆ داسەپاندنی کۆمەڵێک ڕاستیی دەستکرد بە سەر سووریادا لە ڕێگای پێشێل کردنی دەستەڵاتی ئەو وڵاتەوە، پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 12:26 Asia/Tehran
  • سیسی: نەیاری داسەپاندنی ھێندێک ڕاستیی دەستکردین لە سووریادا

سەرۆک کۆماری میسر لە سەر دژایەتی کردن لەگەڵ ھەنگاوەکانی ھێندێک لە لابەنە ناوچەییەکان بۆ داسەپاندنی کۆمەڵێک ڕاستیی دەستکرد بە سەر سووریادا لە ڕێگای پێشێل کردنی دەستەڵاتی ئەو وڵاتەوە، پێی داگرت.

«عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسر ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ «کڵاوس یوھانس» سەرۆک کۆماری ڕۆمانی لە قاھیرە وتی: پرسی قەیرانی سووریا تاوتوێ کراو لە سەر داکۆکی کردن لە ھەوڵەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئاراستە چارەسەریی ئاشتیانەی ئەم قەیررانە بە گوێرەی جاڕنامەی ژێنێڤ و بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشت پێداگری کرا.

ئەم کارەدەستە میسریە وتیشی: ھەردووک لا نەیارەتیی خۆیان لەگەڵ ھەوڵی ھێندێک لایەنی ناوچەیی بۆ داسەپاندنی ڕاستی گەلێکی ساختە لە سووریادا چ لە ڕێگای پێشێلکردنی سەروەری و دەستەڵاتەوە بێت و چ داسەپاندنی ئاڵوگۆڕی زۆرەملێی حەشیمەتی، ڕاگەیاندووە.

سووریا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گۆڕەپانی ئامادە بوونی تاقمگەلی تیرۆریستیی سەربە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی و تورکیا بووە کە ھەتا ئێستا سەدان ھەزار کوژراو بریندارو ملوێنان ئاوارەو ھەڵوەدای لە نێوخۆو دەرەوەی ئەم وڵاتەدا لێ کەوتووەتەوە.