تشرینی دووه‌م 13, 2021 20:45 Asia/Tehran
  • بۆردومانی خەستی مەئریبی یەمەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی

فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بەمەبەستی پێشگرتن بە پێشڕەوی هێزەکانی مۆقاومەی یەمەن لە شاری "مەئریب"،ئەم شارەیان بە خەستی بۆردومان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە،لەماوەی شەو ورۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی ٢٢ جار شاری مەئریبیان بۆردومان کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،ئامانجی سەرەکی فرۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی لە تووندتر کردنی پەلامارەکان بۆ سەر مەئریب،پێشگرتنە بە بەردەوامیی پێشڕەوییە بەردەوامەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەرییەکانی یەمەن لە مەئریب .

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ئەرتەش و گوردانە جەماوەرییەکانی یەمەن  پێگەی سەربازیی"ئۆم ڕیش" لە باشووری پارێزگای یان گرتە  ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

پێگەی سەربازیی ئۆم ڕیش، دوایین پێگەی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە باشووری مەئریب بوو.

سەرپەیڤ