تشرینی دووه‌م 18, 2021 14:18 Asia/Tehran
  • دژایەتیی زانکۆییەکانی ئۆردۆن لەگەڵ ھاتنی شاندی ئاکادیمیکی ئیمارات لە بەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل دا

کۆمەڵێک لە خوێندکاران و ئەندامانی کۆڕە زانستییەکانی ئۆردۆن دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ بەرپا کرانی کۆبوونەوەی زانکۆی «موحەممەد بن زاید»ی ئیمارات لەم وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، خوێندکاران و ئەندامانی کۆڕە زانستییەکان زانکۆی ئۆردۆن ڕۆژی چوارشەممە لەو کۆبوونەوەیەی کە لە کۆلیژی تەکنۆلۆژیای زانیاریی زانکۆی «مەلیک عەبدوڵڵای دووھەم» بەرپا کرا بوو، لە بەر بەشداری کۆمەڵێک نوێنەر لە لایەن زانکۆی «زیرەکیی دەستکرد»ی «موحەممەد بن زاید»ی ئیمارات، ھاتنە دەرەوە و ھۆڵەکەیان بە جێ ھێڵا.

ئەم کشانەوەیە دوای ئەوە ڕووی دا کە خوێندکارانی ئۆردۆنی لە ھاوکاریی ئەم زانکۆ ئیماراتییە لەگەڵ زانکۆیەکی ڕژێنمی زایونی لە قودسی داگیرکراوو دامەزراوەی ئیسرائیلیی «وایزمەن» ئاگادار بوونەوە.

ئەنجومەنەکنی خوێندکاریی ئۆردۆن بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای دژایەتی دەربڕین لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند:ھەڵوێستی خوێندکارانی ئۆردۆن لە بەرامبەر ھەرچەشنە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دوژمنی زایونی بە ھەر شێوازێک و داکۆکیی بەردەوام لە خۆڕاگریی فەلەستین ھەمیشەیی و نەگۆڕە.

سەرپەیڤ