واژۆ کرانی ڕێککەوتنی تازەی سەربازیی ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402673-واژۆ_کرانی_ڕێککەوتنی_تازەی_سەربازیی_ئیمارات_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی
تاقمی پیشەسازیی بەرەڤانیی ئیمارات لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ دیزاین کردنی پاپۆڕی سەربازی و بازرگانیی بێ سەرنشین ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی ڕێککەوتنی تازەی سەربازیی ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی زایونی

تاقمی پیشەسازیی بەرەڤانیی ئیمارات لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ دیزاین کردنی پاپۆڕی سەربازی و بازرگانیی بێ سەرنشین ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی جەدید، ئەم دوو کۆمپانیایە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا ڕایانگەیاند: پاپۆڕە بێ سەرنشینەکانی «ئێم ١٧» بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی ئاسایشتی و ڕاماڵینی مین و ناس کردن لە پاڵ ھێندێک توانایی دیکە دیزاین دەکرێت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا، «ئەلبیت سیستێمز» کۆمپانیای ئاسمانی، پیشەسازیی شەڕئامێرو تەکنۆلۆژیای زانیاریی ڕژێمی زایونی یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: لقێکیشی لە ئیمارات دا کردووەتەوە.

بڕیارە «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی سەرەتای حەوتەی داھاتو بۆ کردنەوەی یەکەم ژووری ڕژێمی زایونی لە پیشانگایەکی بازرگانیی تایبەت بە پیشەسازیی سەربازی لە ئیمارات دا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.