گەنجێکی فەلەستینی بە گوللەی زایۆنیەکان شەهید کرا
ژێدەرەهەواڵیەکان بەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتیان دا، گەنجێکی فەلەستینی لە پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر شاری نابلۆس هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ڕۆخی خۆرئاوایی بە گوللەی ئەوان شەهید بوو.
سەربازانی زایۆنی شەوی یەکشەممە پەلاماریان کردە سەر ئۆردوگەی ئەلعیب وبەشی کۆنی شاری نابلۆس ولەگەڵ گەنجانی فەلەستینی تێکەڵچوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پەلاماری سەربازانی زایۆنیستی بۆسەر بەشی کۆنی شار نابلۆس گەنجێکی فەلەستینی لە سەرەوە کەوتەبەر تەقەی لەشکەریانی زایۆنی و شەهید کرا .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، لەشاری بەیت لەحمیش تێکهەڵچوون لە نێوان زایۆنیەکان وگەنجانی فەلەستینی ڕوویدا وزایۆنیەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە گازی فرمیسکهێنەر کەڵکیان وەرگرت.
ئەم تێکەڵچوونانە هەتا نیوەی شەوبەردەوام بوو. شەوی ڕابردوویش گەنجێکی فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری نابلۆس هەڵکەوتوو لە رۆخی خۆرئاوایی شەهید کراو ٦٨ کەسی تریش برینداربوون.