سەرۆکی رژیمی زایۆنی پاش تێپەڕبوونی فڕۆکەکەی لە ئاسمانی عەرەبستان، گەیشتە ئیمارات
کانونی دوھەم 31, 2022 08:28 Asia/Tehran
سەرۆکی رژیمی زایۆنی لە یەکەم سەفەری فەرمیی خۆی بۆ ئیمارات، گەیشتە ئەبووزەبی.
ئیسحاق هێرتزوگ، سەرۆکی رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممە لە سەفەرێکی فەرمیدا گەیشتە ئەبووزەبی و لەلایەن عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێکرا.
ئەوە یەکەم سەفەری سەرۆکێکی ئیسرائیلی بۆ ئیماراتە.
نووسینگەی هێرتزوگ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە فڕۆکەی هەڵگری ناوبراو لەڕێی سنوری ئاسمانیی عەرەبستانەوە گەیشتە ئەبووزەبی.
هێرتزوگ لە سەفەر بۆ ئیمارات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی لەوان محەممەد بن زاید ، شازادەی جێنشینی ئەبووزەبی، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەو محەممەد بن راشد ئالی مەکتوم، حاکمی دوبەی دیدار دەکا.
سەرچاوە عەرەبییەکان لەم دواییەدا رایانگەیاندبوو کە جم و جۆڵی عەرەبستانیش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل زیادی کردووە.