پەلاماری هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405153-پەلاماری_هاوپەیمانیی_سعودی_بۆسەر_فڕۆکەخانەی_نێودەوڵەتیی_سەنعا
سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی دەکەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2022 04:58 Asia/Tehran
  • پەلاماری هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی دەکەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی "النشرە " ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە دوایین تاوانکاریی خۆیان دا ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای پێتەختی یەمەنیان 4 جار بۆردومانکرد .

هاوپەیمانیی سعودی هەروەها ناوچەکانی ئەڕڕەقوو و قەتابیر لە پارێزگەی سەعدەی باکووری یەمەنیان تۆپبارانکرد کە لە ئەنجام دا 4 شارومەندی یەمەنی کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون .

هەر بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، ناوچەگەلێک لە دوو شاری ئەلوادی و ئەلجوبە لە پارێزگەی مەئریب کەوتنە بەر پەلاماری بە رۆکێت .