پەلاماری دووبارەی زایۆنیەکان بۆسەر گەڕەکی " شێخ جەڕاح " لە قودسی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405393-پەلاماری_دووبارەی_زایۆنیەکان_بۆسەر_گەڕەکی_شێخ_جەڕاح_لە_قودسی_داگیرکراو
شارۆچکە نشینانی زایۆنی شەوی دووشەمە هەمیسان بە لاگری سەربازانی ئیسرائیلی پەلاماریان کردە سەر گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 07:21 Asia/Tehran
  • پەلاماری دووبارەی زایۆنیەکان بۆسەر گەڕەکی

شارۆچکە نشینانی زایۆنی شەوی دووشەمە هەمیسان بە لاگری سەربازانی ئیسرائیلی پەلاماریان کردە سەر گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو .

شارۆچکە نشینان وسەربازانی زایۆنی  شەوی دووشەمە بە پەلامارکردنە سەر گەڕەکی شێخ جەڕاح هەڵکەوتوو لە قودسی داگیرکراو، لە گەڵ فەلەستینیەکان  تێکهەڵچوون .

بە پێی ڕاگەیندرانی سەرچاوە فەلەستینەکان سەربازانی زایۆنی بە هاویشتنی  فیشەکی  پلاستیکی و بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسکهێن  لانیکەم  31  فەلەستینیان  بریندارکرد وحەوت کەسیشیان گرت .  موحەمەد حەمادە وتەبێژی بزووتنەوەی  خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە قودسی داگیرکراو لە کاردانەوە بە پەلاماری  سەربازان و شارۆچکە سازی زایۆنیەکان بۆ سەرگەڕەکی  شێخ جەڕاح وتی: پەلاماری  شارۆچکە نشینانی زایونی  بۆ سەر فەلەستینیەکان، دەسدرێژی ئاشکرا و یاری  کردن بە ئاگرە بۆ ئەوەی کە سەرانسەری  فەلەستین بە هەموو تواناوە بۆ پاراستن لە قودس هەڵدەگیرسێ .

  بڕیاری ڕژیمی زایۆنی بۆ دەرکردنی  فەلەستینیەکان لەو گەڕەکە لە مانگەکانی    ئەم دواییە دا  شەپولێک لە ئیدانە کردن و ڕەخنەی  جیهانیی  بە دواوە بووە .