کوێت خوازیاری وەدەنرانی ئیسرائیل بوو لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406359-کوێت_خوازیاری_وەدەنرانی_ئیسرائیل_بوو_لە_یەکێتیی_نێوان_پەرلەمانەکان
سەرۆکی مەجلیسی ئوممەتی کوێت وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دووفاقانەی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی خوازیاری کشانەوەی شاندەکەی ئەم ڕژێمە لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2022 10:27 Asia/Tehran
  • کوێت خوازیاری وەدەنرانی ئیسرائیل بوو لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان

سەرۆکی مەجلیسی ئوممەتی کوێت وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دووفاقانەی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی خوازیاری کشانەوەی شاندەکەی ئەم ڕژێمە لە یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەرزوق ئە لغانم» لە کۆبوونەوەی ھاواھەنگیی وڵاتانی عەرەبیی ئەندامی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان کە ڕۆژی شەممە لە ئەندۆنزیا بەرپا کرا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دووفاقانەی کۆمەڵگای جیھانی، پێی داگرت: ئێمە ھەر لە بنەڕەت دا ھەرچەشنە داگیرکارییەک ئیدانە دەکەین، چونکو وڵاتی ئێمەش سی ساڵ لەمەوپێش داگیر کراوە، بەم پێیە ئێمە نەیاری ھەرچەشنە داگیرکارییەکین.

وتیشی: چۆن دەکرێ داوای وەدەرنرانی شاندێکی ڕووسی بکرێت لە بەر ئەو شەڕەی کە ھەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێ کراوەو کەچی سەرباری ئەوەی کە ڕژێمی زایونی زیاتر لە ٦٠ ساڵە فەلەستینی داگیر کردووە، شاندی ئیسرائیل وەدەر نانرێت.

کوێت بە پێچەوانەی بڕێک لە دەستەڵاتدارانی سازشکاری عەرەب سیاسەتێکی بە پێچەوانەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە ئیسرائیلی گرتووەتە بەرو کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بەردەوام پشتگری لە ئارمانجەکانی فەلەستین دەکەن و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕەت دەکەنەوە.