پێداگریی سرایا قودس لەسەر وڵامدانەوە بە تیرۆری سێ ئەندامی جیھادی ئیسلامیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406736-پێداگریی_سرایا_قودس_لەسەر_وڵامدانەوە_بە_تیرۆری_سێ_ئەندامی_جیھادی_ئیسلامیی
گروپی سەرایا قودس ، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کردەوە لەسەر وڵامدانەوە بە تاوانکاریی تیرۆری سێ خەباتکاری ئەم بزووتنەوە لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2022 05:01 Asia/Tehran
  • پێداگریی سرایا قودس لەسەر وڵامدانەوە بە تیرۆری سێ ئەندامی جیھادی ئیسلامیی

گروپی سەرایا قودس ، لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کردەوە لەسەر وڵامدانەوە بە تاوانکاریی تیرۆری سێ خەباتکاری ئەم بزووتنەوە لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە .

سێ ئەندامی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی لە تێکھەڵچوونی سەرلەبەیانیی شەممە لە ناوچەی عەڕابەی باشوری جێنین شەھید کران و دوو لەشکەریی دیکەش بریندار بوون . 

لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی رۆژی یەکشەممە جەختی کردەوە ، وڵامی تیرۆری سێ خەباتکاری ئەم بزووتنەوە ، بە ھەمان گەورەیی ئەم تاوانکاریە دەبێ و خەباتکارانی فەلەستینی بە خوێنی خۆیان سەرکەوتن و شەھادەت دەئافرێنن ، بێ ئەوەی کە  ئەرتەشی رژێمی داگیرکەر و جبەخانە سەربازیەکەی  بە ھەند وەرگرن .