نیسان 05, 2022 13:29 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی ھاوپەیمانیی سەعودی لە بۆمبای ھێشوویی دژی یەمەنییەکان

بەرپرسێکی یەمەنی ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی سەعودی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو سێ ملوێن بۆمبای ھێشوویی دژی یەمەن بەکار ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی مەسیرە، سەرتیپ «عەلی سەفەرە» سەرۆکی ناوەندی ڕاپەڕاندنی پوچەڵ کردنەوەی مینی یەمەن ڕۆژی دووشەممە وتی: پتر لە سێ ملوێن بۆمبای ھێشوویی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو لە ١٥ پارێزگاو ٧٠ شارستانی یەمەنی کۆ کراوەتەوە.

«سەفەرە» وتیشی: ئێمە لەگەڵ کارەساتێکدا بەرەوڕووین، بومبای ھێشووریی لە چەشنی جۆربەجۆرو چێکراوی وڵاتانی جۆربەجۆر دژی یەمەن بەکار ھێنراوەو ١٥ چەشنیان تەنیا لە ھێرشی ئاسمانی دا بەکار ھێنراون.

سەرتیپ «سەفەرە» ھەروەھا ڕێژەی ھەڵەی ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤی لە بارەی ژمارەی قوربانیانی بۆمبای ھێشوویی لە یەمەن دا بە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی بە پاک دەرکردنی ھاوپەیمانیی سەعودی و گۆڕینی ڕاستییەکان زانی.

لەم دواییەدا نزیکە ١٥٠ کەسی سڤیل تەنیا لە پارێزگای خودەیدەی یەمەن بەھۆی بۆمبای ھێشوویی کوژراون و یان بریندار بوونە.

سەرپەیڤ