ئامادەبوونی لە توێی لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە بنکە ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا
ماوەیەکە ھەندێ ئامێر و کەلوپەلی فڕین و سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە گەڵ پسپۆڕانی لەشکەریی ئەم رژێمە لە بنکەکانی ئەمریکا لە ھەندێ وڵاتی ناوچەکە جێگیر کراون و لە توێی ھێزە ئەمریکیەکان ، کاری سەربەخۆی خۆیان ئەنجام ئەدەن .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە نوور نیوز ، ھەندێ بەڵگەی وردیش ھەیە لە ئامادەبوونی ئامێری فڕین و سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە بنکەکانی ئەمریکا لە ھەندێ وڵاتی ناوچەکە کە زانیاری مەیدانیی پشتڕاست دەکەنەوە .
بەرپرسانی باڵای وڵاتانێک کە شارەزا و پسپۆڕی لە توێی ئیسراییل تیایاندا ئامادەن ئاگاداری ئەو شێوە لە ئامادەبوونی سەربازیی و ھەواڵگریانەی رژێمی زایۆنین بەڵام وایان پێ باشترە بێدەنگ بن .
بابەتی گرنگ ، ئامادەبوونی لە توێی ھێزە سەربازی و ھەواڵگریەکانی رژێمی زایۆنی لە ھەندێ وڵاتە کە پێوەندی نزیکیان لە گەڵ ئێران ھەیە .
ئامانجی زایۆنیەکان ، سیخوڕی و کۆکردنەوەی راستەوخۆی داتا لە بنەکەکان و شوێنە ھەستیارەکانی ئێرانە .