حەماس، ھەرچەشنە ئاگربەسێک لە گەڵ رژێمی زایۆنی رەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407098-حەماس_ھەرچەشنە_ئاگربەسێک_لە_گەڵ_رژێمی_زایۆنی_رەتکردەوە
ئەندامێکی حەماس گوتی : ئەم بزووتنەوە درێژە ئەدات بە ھەوڵە مەیدانیەکان و پێوەندیە سیاسیەکانی خۆی بۆ راگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیەکان و ھیچ ئاگربەسێک لە گەڵ رژێمی زایۆنی نەکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2022 18:51 Asia/Tehran
  • حەماس، ھەرچەشنە ئاگربەسێک لە گەڵ رژێمی زایۆنی رەتکردەوە

ئەندامێکی حەماس گوتی : ئەم بزووتنەوە درێژە ئەدات بە ھەوڵە مەیدانیەکان و پێوەندیە سیاسیەکانی خۆی بۆ راگرتنی دەستدرێژیی زایۆنیەکان و ھیچ ئاگربەسێک لە گەڵ رژێمی زایۆنی نەکراوە .

زاھیر بن جەبارین ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس رایگەیاند ، ھیچ ئاگربەسێک لە گەڵ داگیرکەرانی قودس نەکراوە و ئەوەی کە میدیا عیبری و عەرەبیەکان بڵاو دەبێتەوە بێ بنەمایە . 

ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس لە گەلی فەلەستین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن و ناوچە داگیرکراوەکانی ویست درێژە بدەن بە رێپێوانی خۆیان بەرەو رەحاڵ و رەبات و ئیعتکاف لە مزگەوتی ئەقسا . 

پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کردبووەوە کە گروپە فەلەستینیەکان بۆ وڵامدانەوە بە داگیرکاریی لە چەند ئاستێک دا رێککەوتوون و ھیچ چەشنە ھەوڵێکی دوژمن بۆ ھەڵخەڵەتان و پیلانگێڕیی لە باریە مزگەوتی ئەقسا ، رەوشەکە ناگۆڕێ .