پادشای عەرەبستان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407741-پادشای_عەرەبستان_گوازرایەوە_بۆ_نەخۆشخانە
دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی هەواڵی گوازرانەوەی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جەددەی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2022 08:04 Asia/Tehran
  • پادشای عەرەبستان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی هەواڵی گوازرانەوەی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جەددەی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان ( واس ) دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، سەلمان بن عەبدولعەزیز ، پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جەددە گوازراوەتەوە .

 ئەو هەواڵدەریە بێ هیچ روونکردنەوەیەک ، تەنیا گوتوویەتی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی هەندێ تاقیکردنەوەی پزیشکیی براوەتە نەخۆشخانە .

ئەمە بۆ دوهەمین جارلە دوو مانگی رابردوودایە پادشای سعودی دەبرێتە نەخۆشخانە .