٦٩ فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408089-٦٩_فەلەستینی_لە_پەلاماری_زایۆنیستەکان_بۆ_سەر_کەناری_ڕۆژئاوا_بریندار_بوون
سه رچاوەکانی ھەواڵ شه وی هه ینی ڕایانگه یاند له ئاکامی پێکدادان له نێوان لەشکەریانی زایۆنی و فه له ستینیەکان له لێواری ڕۆژاوا ٦٩ که س بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2022 03:00 Asia/Tehran
  • ٦٩ فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا بریندار بوون

سه رچاوەکانی ھەواڵ شه وی هه ینی ڕایانگه یاند له ئاکامی پێکدادان له نێوان لەشکەریانی زایۆنی و فه له ستینیەکان له لێواری ڕۆژاوا ٦٩ که س بریندار بوون.

 


لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنی ڕۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵکی چەوساوەی فەلەستین شەهید، بریندار یان دەسبەسەر دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فەلەستین تودەی، چەکدارانی زایۆنیست لە دەورووبەری شارۆچکەی بیتا لە باشووری نابلوس لەگەڵ لاوانی فەلەستینی تێکهەڵچوون و تەقەیان لێکردن و ژمارەیەکیان لێ بریندار کردن.
هەروەها چەکدارانی زایۆنی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە گوندی بەیت دێجان لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس کرد کە بە هۆیەوە دەیان فەلەستینی بریندار بوون.
لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دەیان فەلەستینی بە تەقەی چەکدارانی زایۆنی شەھید بوون .