May 24, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی میسر بۆ یەمەن

سەرچاوە ھەواڵییەکانی میسر ڕایانگەیاند: کاربەدەستانی ئەم وڵاتە مۆڵەتی کەوتنەگەڕی گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان قاھیرەو سەنغایان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە «سامح شوکری» وەزیری دەرەوە لەم بوارەدا لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە تەلەفۆن قسەی کردووە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گۆتریش ڕێزو سوپاسی خۆی ئاراستەی «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆماری میسر کردووە لە بەر مۆڵەت دانی بۆ کەوتەنە گەڕی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان قاھیرەو سەنعا.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لەم پەیوەندییەدا وردیاتی زیاتری بە تایبەت لەمەڕ بەرواری ڕێکی دەست پێکرانی ئەم گەشتە ئاسمانیانە ئاشکرا نەکردووە.

سەرپەیڤ