40 فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ چەکدارانی زایۆنی بریندار بوون
May 30, 2022 02:17 Asia/Tehran
پێکدادان لە نێوان فەلەستینییەکان و هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی لە قودسی داگیرکراو ٤٠ برینداری لێکەوتەوە.
ماڵپەڕی هەواڵی فەلەستین ئەلیەوم بڵاویکردووەتەوە، مانگی سووری فەلەستین وێڕای پشتڕاستکردنەوەی برینداربوونی ئەم کەسانە رایگەیاند : ١٥ کەس بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سهرچاوه فهلهستینییهکان ڕایانگهیاندووه که فهلهستینییهکان و چهکدارانی زایۆنی له بازگهی ههواره له باشووری شاری نابلوس له کهناری ڕۆژاوا پێکدادانیان ههبووه.
سه رچاوه فه له ستینیه کان زانیاری زیاتریان له سه ر ژماره ی بریندار و کوژراوه کانی ئه و شه ڕ و پێکدادانه نه خسته ڕوو.
ڕۆژی یەکشەممە لە زۆر شوێنی کەناری ڕۆژئاوا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا و خۆپیشاندەران لە شەقامە سەرەکییەکانی توباس، جنین و تولکەرم ئاڵا و لافیتەی فەلەستینیان هەڵدا.
سەرپەیڤ