حوزه‌یران 08, 2022 11:42 Asia/Tehran
  • سزای ئیعدام و زیندانی ھەتاسەر بۆ ٢١ کەس لە ئەندامانی ئێخوانولموسلیمینی میسر دیاری کرا

دادگەی کەتنی میسر بۆ سێ ئەندامی ئێخوانولموسلمین بڕیاری ئێعدام و بۆ ١٨ کەسی دیکەش بڕیاری زیندانی ھەتا سەری دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دادگەی کەتنی میسر ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ئەم ئەندامانەی تاقمی ئێخوانولموسلمینی لە ١٨ دۆسیەی کەتن دا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ ھەتا ٢٠١٥ بە تاوانبار ناساند.

دادگەی کەتنی میسر ھەروەھا سزای ئیعدامی بۆ «موحەممەد عەبدوڵڵا خەمیس ئیدریس»، «موحەممەد ساڵح ڕیاز» و «ھلیل عەبدوڵڵا عەلی ڕەحیل» دیاری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کەسانە کە وەک ئەندامانی ئێخوانولموسلمین باسیان دەکرێت، تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تیرۆری «تاریق ئەبو زەید» سەرۆکی ئەو کاتی دادگەی کەتنی «فیوم» تەقەکردن بەرەو پۆلیس و بۆمب دانان لە ناوچە ھەستیارەکان، ترس و تۆقان دروست کردن لەنێو خەڵک و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتیان لە سەرە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی ئەم پارتە گیراون و زیندانی کراون، کۆمەڵێک لە ڕابەرانیان لە بەندیخانەدان و یان لە میانەی دادگایی کرانیاندا گیانیان سپاردووە.

سەرپەیڤ