کابینەی هاوپەیمانیی زایۆنیەکان لەبەریەک ھەڵوەشا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنی رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست (پەرلەمان) و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەلەستینی داگیرکراو.
هاوپهیمانیی دهسهڵاتدارله کابینهی ڕژێمی زایۆنی ئەم دواییانە دوای کشانەوەی چەند کەس لە ئەندامانی کێنیسێت ،زۆرینهی پهرلهمانیی خۆی لهدهستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتز، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل شەوی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند کە نەفتالی بێنت و یائیر لاپید دوای ئەوەی ھەمو رێگاکان بۆ سەقامگیرکردنی ئەم ھاوپەیمانیە تاقی کرانەوە ، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی حەوتەی داھاتوو پرۆژەیەک بۆ ھەڵوەشانی کێنیسێت بخرێتەڕوو .
هەروەها تەلەفزیۆنی رژێمی زایۆنی بڵاویکردەوە کە بینێت و لاپید رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست و دانانی لاپید بۆ سەرۆک وەزیران.
ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردن دەبێت لە فەلەستینی داگیرکراو لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا. بڕیارە 25ی تشرینی یەکەم (3ی تشرینی دووەم) هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت.