دیداری مێژوویی «ئیسماعیل ھەنیە» و «مەحموود عەبباس»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409392-دیداری_مێژوویی_ئیسماعیل_ھەنیە_و_مەحموود_عەبباس
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس و سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دوای ساڵانێکی دوورودرێژ پچڕانی پەیوەندی، لە پەراوێزی ئاھەنگەکانی ساڵگەڕی سەربەخۆیی ئەلجەزایەر چاویان بە یەکتر کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2022 08:25 Asia/Tehran
  • دیداری مێژوویی «ئیسماعیل ھەنیە» و «مەحموود عەبباس»

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس و سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دوای ساڵانێکی دوورودرێژ پچڕانی پەیوەندی، لە پەراوێزی ئاھەنگەکانی ساڵگەڕی سەربەخۆیی ئەلجەزایەر چاویان بە یەکتر کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی مەیادین، «ئیسماعیل ھەنیە»سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و «مەحموود عەبباس»سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دوێنێ سێ شەممە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ پچڕانی پەیوەندی، بە ئامادە بوونی «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەرو لە سە ر بانگێشتنی ناوبراو لە پێتەختی ئەم وڵاتەدا چاویان بە یەکتر کەوت.

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەلجەزایەر بە بڵاوکردنەوەی وردیاتی ئەم دیدارەو وێنەکانی ڕایگەیاند: «مەحموود عەبباس» و «ئیسماعیل ھەنیە» دوای ساڵانێکی دوورودرێژ پچڕانی پەیوەندی،  لە پەراوێزی ئاھەنگی شەستەمین ساڵگەڕی سەربەخۆیی ئەلجەزایەرو لە کۆشکی «موئتەمەرات»ی ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای پێتەخت بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدارێکی مێژوویییان پێکەوە ئەنجام دا.

یە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «مەحموود عەبباس» لە دیدار لەگەڵ «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر لە بارەی تازەترین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە کێشەی فەلەستین و دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی فەلەستین وتووێژی کرد.