باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی لە ئەریترە داخرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409471-باڵوێزخانەی_ڕژێمی_زایونی_لە_ئەریترە_داخرا
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە ئەریترەی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2022 06:28 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی لە ئەریترە داخرا

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە لە ئەریترەی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە کاربەدەستانی خۆجێیی لە پێتەختی ئەریترە بۆ ماوەی دووساڵ ڕێگر بوون لە بەردەم ھاتنی باڵوێزی ڕژێمی زایونی، «یائیر لاپید» گەڵاڵەی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمەی لە «ئەسمەرە» واژۆ کرد.

کاربەدەستانی خۆجێیی پێتەختی ئەریترە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە پێچەوانەی ڕەزامەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ دیاری کرانی باڵوێزی تازەی ڕژێمی زایونی، پێشیان بە چوون و دەستبەکار بوونی لە ئەسمەرە گرتووە.

دوایین باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەریترە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ئەم وڵاتەی بەجێ ھێڵاو نزیکەی چوار ساڵ باڵوێزخانەی ئەم ڕژێمە بە ھۆی سەرپەرشتانی کاتییەوە بەڕێوە دەبردرا.