ته‌مووز 13, 2022 20:17 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حەماس: جۆ بایدێن لە دەستپێکی گەشتە ناوچەییەکەی، خۆی ڕیسوا کرد

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) جەختی کرد: «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دەستپێکی گەشتەکەی بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بۆخۆشی کەسێکی زایونییە، لە ڕاستی دا خۆی ڕیسوا کرد.

 «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ژوئیە بە دەست پێکردنی گەشتتەکەی بۆ ڕۆژئاوای ئاسییا گەییشتە سەرزەوییە داگیرکراوەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای گەییشتنی بایدێن بە تەلەبیب ، «حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)  لە توییتێکدا نووسی: یایدێن بەم قسەیەی کە بۆخۆشی کەسێکی زایونیستە، وەستانی تۆکمەوتەواوی خۆی لە تەنیشتی ڕژێمی زایونیی ڕاگەیاند.

وتیشی: ئەو وتەیە، ئاست و ڕادەی تاوانی ھێندێک لایەن لەمەڕ ھاوتەریبی لەگەڵ ھەوڵەکانی ئەمریکا لە بارەی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک بە بەشداریی ڕژێمی زایونی دەر دەخات.

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)  جەختی لەوەش کردەوە کە، وتەکانی بایدێن ڕادەی وەھمی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بارەی ھەلی قۆستنەوەی ھەڵوێستی ئەمریکا بە قازانجی فەلەستنیشی دیاری کرد.

سەرپەیڤ