ته‌مووز 13, 2022 20:49 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی حەماس: گەشتەکەی بایدێن بۆ ناوچەکە ڕەنگدانەوەی کردەیی داکۆکیی ڕەھای واشێنگتۆن لە تەلەبیبە

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) گەشتەکەی بایدێن بۆ ناوچەکەی بە ڕەنگدانەوەی کردەیی داکۆکیی ڕەھای واشێنگتۆن لە تەلەبیب زانی و لە بارەی مەترسییەکانی ئەم گەشتە بۆ ناوچەکەو پرسی فەلەستین وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەھاب، لە سەروبەندی گەشتەکەی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم گەشتەی بە لایەنگریی ئاشکرای ئەمریکا لە ڕژێمی زایونیی زانی کە ئامانجەکەی داپۆشینی دڕندەکارییەکانی تەلەبیب بە قەڵاچۆ، ھەڵوەدا کردن، ڕەگەزپەرستی، شارۆچکەسازی و بە زایونی کردنی دژی سەرزەوین و گەلی فەلەستین و پیرۆزایەتییە ئیسلامی و مەسیحییەکانە.

لە بەیاننامەکەی حەماس دا ھاتووە: ئێمە داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکەین کە لە لە سوکایەتی کردن بە مافی نەگۆڕی گەلی فەلەستین و بە ھەند نەگرتنی واز بێنێ و لایەنگری لە ڕژێمی دڕندەی زایونی ڕابگرێت. ئینجا داواش لە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەکەین کە ھیوای بە ھەڵوێستەکانی ئەمریکا لە مەڕ داکۆکی کردن لە ماف و بنەما نەگۆڕەکانی گەلی فەلەستین نەبێت و پشتی پێ نەبەستێت.

بزوتنەوەی حەماس لە کۆتایی بەیاننامەکەی دا، لە بارەی مەترسیی بەرنامەو گەڵاڵەکانی گەشتەکەی بایدێن بۆ ناوچەکەو ھەوڵدانی بۆ تێکەڵ کردنی ڕژێمی زایونی لە ناوچەکەو پەرە پێ دانی بازنەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمەش وشداریی داوە.

سەرپەیڤ