باشووری تەلئەبیب لە ژێر ئاگری موشەکەکانی خۆڕاگریی فەلەستین
گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی کاتی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، بە هێرشی موشەک، شارۆچکەکانی دەوروبەری غەززە و باشووری تەلئەبیبیان کردە ئامانج.
ئێوارهی ڕۆژی ههینی فڕۆکه جهنگییهکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کرده سهر ئامانجهکانی ناو کهرتی غهززه.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ژمارەی شەهیدانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە تا ئەم ساتەوەختەی ڕاگەیاند: ٨ شەهید و ٥٠ بریندار.
ژووری هاوبەشی تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕایگەیاند "بە ئاسانی لە دەستدرێژیی دوژمن خۆش نابین و وەڵامی بەرخۆدان لە ڕێگادایە".
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، دوابەدوای وەڵامدانەوەی بە موشەکی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە هێرشەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە زایۆنیە نشینەکان کە دەکەونە دەوروبەری کەرتی غەززە و بە تایبەت لە یەبنە و کەناراوەکانی باشووری تەلئەبیب ، لێدرا.
سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند، بە زیاتر لە ١٠٠ مووشەک تەلئەبیب و شارەکانی ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو و دەوروبەری کەرتی غەززەیان کردۆتە ئامانج.