ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ١٥ کەس ، ١١٤ فەلەستینی بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410208-ژمارەی_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_١٥_کەس_١١٤_فەلەستینی_بریندار_بوون
بە شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی، ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١١٤ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 20:37 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ١٥ کەس ، ١١٤ فەلەستینی بریندار بوون

بە شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی، ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١١٤ کەس.

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئێوارەی هەینی١٤ی ئاب لەژێر ناوی "سوبحی سادق" دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە پشت بەستن بە میدیاکانی فەلەستین، فەلەستینییەکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "حەسەن محەممەد مەنسوور" لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی شەعشاعە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای جەبەلیە شەهید و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

هەروەها لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی فەلەستینی لە باکووری غەززە هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٥ ساڵ شەهید و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەم هێرشانەدا لانیکەم ١١٤ هاوڵاتی فەلەستینی بریندار بوون.

بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی، دوای کۆبوونەوەی ئەمنییەتی ،  فەرمانی دا کە هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوام بن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاردانەوە بەوتاوانانە بە زیاتر لە ٢٠٠ مووشەک شار و شارۆچکە زایۆنیستەکانی ناوچە داگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج.

تۆڕی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی بەرخۆدانی فەلەستین ڕایگەیاند: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی هیچ پەلەیەکی نییە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە و بەرەو گۆڕینی شەڕەکە بۆ شەڕێکی درێژخایەن هەنگاو دەنێت کە بەرەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی لە دۆخی ئیفلیجی دا رادەگرێت .