ھاویژرانی زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410209-ھاویژرانی_زیاتر_لە_٤٠٠_مووشەک_و_رۆکێت_بەرەو_ناوچە_داگیرکراوەکان
 ڕادیۆی سوپای زایۆنی ڕایگەیاند کە لەم خولەی ململانێکان دا زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ھاویژراوە . 
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 20:44 Asia/Tehran
  • ھاویژرانی زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان

 ڕادیۆی سوپای زایۆنی ڕایگەیاند کە لەم خولەی ململانێکان دا زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و رۆکێت لە غەززەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ھاویژراوە . 

 

لە ئێوارەی هەینیەوە، ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە شایەدی هێرشی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی بوون کە لەو ماوەیەدا لانیکەم ١٥ کەس شەهید و ١١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەم تاوانە لە لایەن زایونییەکانەوە، هێزەکانی قودسی لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش بە مووشەک و هاوەنەکانیان ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراویان کردۆتە ئامانج.

تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی، هەموو شارۆچکە زایونییەکانیان خستۆتە ژێر ئاگری موشەکەکانیانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لە دوایین پەلاماری موشەکیی گرووپەکانی خۆڕاگری دا کارگەیەک لە شارۆچکەی ئێشکۆڵ خاپوور کرا و دوو سەربازی زایۆنی بریندار بوون.

ھەروەھا مووشەکێک راستەوخۆ بەر خانوویەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی سێدیرۆت کەوت و زیانی زۆری لێکەوتەوە، هەروەها کارگەیەکیش لە شارۆچکەی "نیرێۆز" ئاگری گرت.

لیواکانی قودس ڕایانگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنی دوژمن لە بنکەکانی "نەهل عوز" و "فەجا" بە دەیان هاوەن کراوەتە ئامانج و بوونەتە خۆڵەمێش.