٩ شەهید لە هێرشی نوێی زایۆنیستەکان بۆ سەر باکووری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i410212-٩_شەهید_لە_هێرشی_نوێی_زایۆنیستەکان_بۆ_سەر_باکووری_غەززە
سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی شەهید بوونی لانیکەم ٩ فەلەستینی لەوان چەند منداڵێک دەکەن لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2022 03:54 Asia/Tehran
  • ٩ شەهید لە هێرشی نوێی زایۆنیستەکان بۆ سەر باکووری غەززە

سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی شەهید بوونی لانیکەم ٩ فەلەستینی لەوان چەند منداڵێک دەکەن لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە .

 

ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لە ئێوارەی هەینیەوە هێرشی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنییان بەخۆوە بینیوە کە لەو ماوەیەدا لانیکەم ٢٣ کەس شەهید بوون و ١٢٤ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ڕژێمی زایۆنی لە دوایین هێرشەکانی دا بۆ سەر کەرتی غەززە، مووشەکێکی لە نزیک مزگەوتی عیماد عەقل لە شارۆچکەی جەبەلیە کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە داوە و لە ئاکام دا ٩ فەلەستینی کە چەند منداڵێکیان تێدایە، شەهید بوون.

میدیاکانی فەلەستین بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەورووبەری مزگەوتی ئەقلیان کردۆتە ئامانج و لە ئاکامدا ژمارەیەک فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.

تۆڕی فەلەستین ئەلیوم هەروەها بڵاویکردەوە کە چەکدارانی زایونی خانوویەکی فەلەستینییان لە شارۆچکەی جەبەلیە کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکان کە چەند منداڵێکیان تێدایە شەهید بوون.

تا ئێستا وڵاتانی ئێران، عێراق، سعوودیە، تورکیا، جەزائیر، تونس، ئوردن، قەتەر و کوەیت بەیاننامەیان بڵاو کردەوە و هێرشەکانی داگیرکاریی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی چەوساوەی غەززەیان  شەرمەزارکردووە . 

شەپۆلی ئیدانەکردنی کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستیش بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە .