شەهید کردنی گەنجێکی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا
سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لاوێکی فەلەستینیی شەھید کرد.
سەربازانی زایۆنی بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازیەکانیان، ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاوازەکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهید، برینداریان ڕەوانەی زیندان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی فەلەستین ئەلیەوم، ئێوارەی ڕۆژی هەینیی هێزەکانی سپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژاوا تەقەیان لە لاوێکی فەلەستینی کرد و شەھیدیان کرد.
وتەبێژی سوپای زایۆنی ئیدعای کرد کە ئەم گەنجە فەلەستینییە بە چەکی سارد دانیشتوویەکی زایۆنی لە نزیک ناوچەی کریات ٤ لە شاری ئەلخەلیل بریندار کردووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته یهکێک له فریاگوزارانی ڕژێمی زایۆنی ئامادهی شوێنی ڕووداوهکه ڕایگهیاند که شارۆکە نشینێکی زایۆنی تهمهن ٢٠ ساڵ له ئهنجامی هێرشێک به چهکی سارد له شاری کریات ٤ له کهناری ڕۆژاوا بریندار کراوە ودوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی گەیەندرایە نەخۆشخانە.