شەهید بوونی لاوێکی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن
لاوێکی فەلەستینی کە لە بەر پەلاماری ئەمدواییەی لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن بریندار بووبوو،شەهید بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی فەلەستین ئەلیەوم؛ لاوی فەلەستینی «مستەفا ئەبووجەلدە» لە دانیشتووانی ئۆردوگای جەنین کە لە ئەنجامی پەلاماری ئەمدواییەی لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جەنین بە قوڵی بریندار بووبوو، شەهید بوو.
لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی حەوتەی ڕابردوو هێرشیان کردبووە سەر شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژاوا.
لەو کاتەدا فەلەستینییەکی دیکەیش بە ناوی «موسا محەممەد سەباعنه» کە تەمەنی بیست و نۆ ساڵ بوو بە زەبری گولەی زایۆنییەکان شەهید کرا. لەو پەلامارەدا ، شازدە فەلەستینی دیکەیش بریندار بوون.
هێزێکی یەکجار زۆری سوپای ڕژێمی زایۆنی شەوی سێشەممەی رابردوو بە پشتیوانیی سەد ترۆمبیلی سەربازی و شۆڤەڵ لە چەن لاوە هێرشیان کردە سەر جەنین و لەگەڵ فەلەستینییەکان تێکهەڵچوون.