نەجیب میقاتی : سەردەمی چەوساندنەوەی فەلەستین بە سەرچووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411556-نەجیب_میقاتی_سەردەمی_چەوساندنەوەی_فەلەستین_بە_سەرچووە
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان لە حەفتاو حەوتەمین لوتکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین کۆتایی پێ بهێنرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2022 08:17 Asia/Tehran
  • نەجیب میقاتی : سەردەمی چەوساندنەوەی فەلەستین بە سەرچووە

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان لە حەفتاو حەوتەمین لوتکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین کۆتایی پێ بهێنرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە موباشیر، «نەجیب میقاتی» سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای ئاماژە کردن بە پرسی فەلەستین ، ڕایگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ستەم و چەوساندنەوەی فەلەستینییەکان بهێنرێت و دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین دابمەزرێت.

«میقاتی» هەروەها لەم کۆڕبەندەدا جەختی لەسەر مافی ڕەهای لوبنان بۆ سەروەری بەسەر ئاوە ناوچەییەکان و سامانە دەریاییەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان باسی لە پرسی پەنابەرانی سووریا کرد و ڕاشیگەیاند، قەیرانی پەنابەرانی سووریا لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی لوبنانە و تاکە چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ وڵاتی خۆیان.