مانگرتن لە خواردنی ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411939-مانگرتن_لە_خواردنی_٣٠_بەندکراوی_فەلەستینی_بەردەوامە
سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە درێژەی مانگرتنی زیندانیانی فەلەستین کردووە وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتی دەستبەسەرکردنی ئیداری کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئەوان بەکاریان هێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • مانگرتن لە خواردنی ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی بەردەوامە

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە درێژەی مانگرتنی زیندانیانی فەلەستین کردووە وەک وەڵامێک بۆ سیاسەتی دەستبەسەرکردنی ئیداری کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئەوان بەکاریان هێناوە.

زنجیرە کردەوەی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی بەندکراوانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە بەردەوامە.

لە ماوەی چەند هەفتە و چەند مانگی ڕابردوودا زیندانیانی فەلەستین کردەوەی وەک بایکۆتی دادگاکانی ئیسرائیل و دژایەتیکردنی لێپرسینەوەی ئەمنی و دانیشتن لە حەوشەی زیندان و گەڕاندنەوەی خۆراکەکانیان گرتووەتەبەر.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئەلمەیادین، ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی لە کاردانەوە بە سیاسەتی دەستبەسەرکردنی ئیداری کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئەوان بەکاریان هێناوە، بۆ ١٣هەمین ڕۆژ درێژەیان بە مانگرتن لە خواردن داوە.

یانەی زیندانیانی فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ئەم بەندکراوانە چاوەڕێی وەڵامی گرتووخانە داگیرکەرەکانن بۆ داواکارییەکانیان.

یانەی زیندانیانی فەلەستینی هەروەها گوتی: ئەگەر وەڵامی ئەم داواکاریانە نەرێنی بێت، گرووپەکانی دیکەی زیندانیان دەچنە پاڵ مانگرتن لە خواردن.