تاقیکردنەوەی موشەکی نوێی خۆڕاگریی فەلەستین لەکەناراوەکانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413288-تاقیکردنەوەی_موشەکی_نوێی_خۆڕاگریی_فەلەستین_لەکەناراوەکانی_غەززە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرخۆدانی فەلەستین تاقیکردنەوەیەکی نوێی مووشەکی لە کەناراوەکانی غەززە ئەنجامدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2022 13:50 Asia/Tehran
  • تاقیکردنەوەی موشەکی نوێی خۆڕاگریی فەلەستین لەکەناراوەکانی غەززە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرخۆدانی فەلەستین تاقیکردنەوەیەکی نوێی مووشەکی لە کەناراوەکانی غەززە ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەهاب نیوز؛ لە تاقیکردنەوەی موشەکەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، سێ موشەک بەرەو کەناراوەکان هاوێژران.

گروپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە ساڵانی ئەم دواییە بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی هێزی سەربازی و پاراستنی ئامادەیی خۆیان لە کەناراوەکانی غەززە بەردەوام خەریکی تاقیکردنەوەی مووشەکین .

بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی شمشێری قودس بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکەکانی، ڕژێمی زایۆنیی سەرسام کرد و توانی زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکان بکاتە ئامانج.

بەرز کردنەوەی ئاستی توانای موشەکی و فراوانکردنی ھێزی سەربازیی بەرخۆدانی فەلەستین، لەوانەش لە بواری بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی هەموو جۆرە مووشەکێک، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ڕژێمی زایۆنی و بەئامانجکردنی شارومەندان و دامەزراوە فەلەستینیەکان ئەنجام دەدرێت.