کۆنترین دیلی فەلەستینی دوای ٤٠ ساڵ لە دیل بوونی لە سەروبەندی ڕزگاربووندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413954-کۆنترین_دیلی_فەلەستینی_دوای_٤٠_ساڵ_لە_دیل_بوونی_لە_سەروبەندی_ڕزگاربووندایە
سەرچاوە فەلەستینییەکان ئازادکرانی یەکێک لە بەتەمەنترین دیلە فەلەستینییەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2022 19:35 Asia/Tehran
  • کۆنترین دیلی فەلەستینی دوای ٤٠ ساڵ لە دیل بوونی لە سەروبەندی ڕزگاربووندایە

سەرچاوە فەلەستینییەکان ئازادکرانی یەکێک لە بەتەمەنترین دیلە فەلەستینییەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیا فەلەستینییەکان، کۆڕی ڕاگەییشتن بە کاروباری دیل و ئازادکراوانی فەلەستین ئەم شەممەیە ڕایگەیاند: بڕیارە بەندکراوی فەلەستینی "کەریم یونس" دوای ٤٠ ساڵ دیلێتی پێنجەمی ڕێبەندان لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد بکرێت.

کەریم یونس کۆنترین  دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی ڕژێمی زایۆنییە. ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٣ وە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بە دیل گیراوە.

جێگای ئاماژە پێدانە کە لە بارودۆخی ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن و لەو ژمارەیەش ٥٥٢ کەسیان بە بڕیاری زیندانی هەتاهەتایییان بە سەردا سەپێندراوە.