بە دیلگیرانی سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413988-بە_دیلگیرانی_سەرکردەیەکی_دیاری_بزووتنەوەی_حەماس_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بە دیلگیرانی "جەواد ئەلجەباری" یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یان کردووە لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2023 02:11 Asia/Tehran
  • بە دیلگیرانی سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوا

سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی بە دیلگیرانی "جەواد ئەلجەباری" یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)یان کردووە لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ،سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ئەلخەلیل هەڵیانکوتایە سەر ماڵی جەواد ئەلجەباری تەمەن ٥٦ ساڵ، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بزوتنەوەی حەماس و یەخسیریان کرد.

ئەلجەباری زیندانییەکی ئازادکراوە و نزیکەی ٢٠ ساڵ تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی فەلەستینی داگیرکراودا بەسەر بردووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری ئەلخەلیل لەدایک بووە. یەکەم دەستگیرکرانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٦، لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی مانگێک لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا کراوە و دوای ئەوەش لە ماوەی چەندین ساڵ خەباتدا، بەردەوام دەستگیرکراوە.

لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار و ٨٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا یەخسیرن و لەوانە ١٧٠ منداڵ و ٣٩ ژن و دەیان کەسی بەساڵاچوو.