کانونی دوھەم 06, 2023 23:52 Asia/Tehran
  • زانای بەحرەینی: فرۆشتنی زەوی بە جولەکەکان حەرامە

ئیمام جومعەی شاری «ئەلدراز» لە بەحرەین، فرۆشتنی زەوی و زار بە جولەکەکانی بە فرۆشتنی نیشتمان زانی و حەرامی کرد.

دەسەڵاتدارانی بەحرەین و ڕژێمی زایۆنی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، ڕێککەوتنێکیان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد.

دوابەدوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەحرەین و ڕژێمی ئیسرائیل، سەرچاوە ئاگادارەکان پلانی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی جولەکەیان لە مەنامەی (پایتەختی بەحرەین) ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلعەھد، «شێخ محمد سەنقوور» ئیمامی جومعەی شاری «ئەلدراز»ی بەحرەین، لە وتاری نوێژی هەینیدا، بە ئاماژەدان بەو هەواڵانەی لەسەر فرۆشتنی زەوی و باڵەخانە بە جولەکەکان لە بەحرەین بڵاوکراونەتەوە، ڕوونیکردووەتەوە کە فرۆشتنی زەوی بە داگیرکەرانی فەلەستین بە واتای فرۆشتنی نیشتمانە.

ئیمامی جومعەی «ئەلدراز»ی بەحرەین، فرۆشتنی زەوی و بینای بە جولەکەکان بە حەرام زانی و جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵی خۆ تێ خزاندنی زایونییەکان لەم بوارەدا کردەوە.

شرۆڤەکارانی بەحرەینی بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ پتەوتر کردنی پێوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان ،بوونی زایونییەکان لە وڵاتانی عەرەبیی قەراخی کەنداوی فارس هۆشدارییان داوە کە ئەم پرسە واوەتر لە ڕێککەوتنێکی دوولایەنەیە.

سەرپەیڤ