کانونی دوھەم 07, 2023 12:41 Asia/Tehran
  • دژایەتی ١٤ وڵاتی عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی

ئەنجامی دوایین ڕاپرسی لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نیشان دەدات کە زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتانە دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستین.

چوار وڵاتی عەرەبیی ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب لە ساڵی ٢٠٢٠دا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە گوشار و نێوەندگیریی ئەمریکا و بێ گوێدانە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینییەکان ئاسایی کردەوە. ئەم کارە لەگەڵ شەپۆلێکی دژایەتی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەرەوڕوو بووەوە.

ھەر لەم ئاراستەیەداو بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی «شەھاب»ی فەلەستین،بەپێی ئەنجامی دوایین ڕاپرسی له 14 وڵاتی عەرەبی،84%ی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییه دژی داننانی حکومەتەکانیان بەڕژێمی زایۆنی دان.

ئەم لیستە وڵاتانی مۆریتانیا، مەغریب، تونس، لیبیا، میسر، سودان، جەزائیر، فەلەستین، لوبنان، ئوردن، عێراق، سعودیە، کوەیت و قەتەر دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپرسییەی کە ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەو موتاڵای سیاسیی  کە دامەزراوەیەکی ناحکومییە، ئەنجامی داوەو بازنەی ئامارییەکەی 33 هەزار کەسە، 36%ی بەشداربووان پێیان وایە بوونی دەسەڵاتێکی داگیرکەری کۆلۆنیالیزم لە فەلەستین دا هۆکاری سەرەکیی دژایەتیکردنیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنییە، لە کاتێکدا کە لەسەدا ٩ی دیکەیان ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل بەنیازە زاڵ بەسەر ناوچەگەلی عەرەبیی زیاتردا زاڵ ببێت.

سەرپەیڤ