کانونی دوھەم 11, 2023 20:03 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی هێرشی نوێی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقیان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیوم، سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایانگەیاند کە هێزی ئاسمانیی تورکیا ناوچەی «بامەڕنی»سەربە  لە قەزای «ئامێدی» لە باکووری پارێزگای «دھۆک»ی بۆردومان کردووە.

ئەم سەرچاوانەی عێراقی وتووشیانە؛ لەم هێرشەدا ناوەندێکی سەر بە چەکدارانی «پەکەکە» کرایە ئامانج و دوو جووتیاریش بریندار بوون.

تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم هێرشە ئاسمانییە بڵاونەکراوەتەوە.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا، ھەروەھا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، داوای ڕێگریکردن و کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکوری عێراقی کردووە.

تورکیا ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی پەکەکە کە لە لیستی تیرۆریستانی تورکیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپادایە، یەکپارچەیی خاکی عێراق پێشێل دەکات و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەنقەرە گرنگییەکی زۆر بە ئاشتی و سەقامگیری و یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی عێراق دەدات.

سەرپەیڤ