شوبات 07, 2023 23:10 Asia/Tehran
  • سوریا دەنگۆی یارمەتی ویستن لە ڕژێمی زایۆنیی ڕەت کردەوە

حکومەتی سوریا دەنگۆی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ یارمەتی ویستنی دیمەشق لەم ڕژێمەی ڕەت کردەوە.

بوومەلەرزەیەکی گەورە بەیانی ڕۆژی دووشەممە؛ باشووری تورکیا و باکووری سووریای هەژاند. دوای ئەم بوومەلەرزەیە، میدیاکانی زایۆنی بە گێڕانەوە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە گوایە دیمەشق داوای هاوکاری لە ڕژێمی زایۆنیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، سەرچاوە ئاگادارەکان لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، ئەو لێدوانەی میدیا زایۆنییەکانیان ڕەت کردووەتەوەو ڕایانگەیاندووە کە سووریا داوای هیچ هاوکارییەکی لە ڕژێمی زایۆنی نەکردووە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە: ئەوەی لە میدیای زایۆنییە دوژمنەکاندا بڵاودەکرێتەوە، تەنیا پڕوپاگەندەیە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە.

سەرپەیڤ