ئادار 11, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز ئەمریکای توشی دۆش دامان و ڕژێمی زایۆنیی پەرۆش کرد

ڕۆژنامەیەکی لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی؛ واژۆکرانی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان، هەموو جیهانی توشی سەرسوڕمان کرد و ئەمریکای دۆش داماوو ڕژێمی زایۆنیی پەرۆش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ ڕۆژنامەی عەرەبی زمانی "ئەلبەناء"ی لوبنان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: هەموو جیهان سەری سوڕماوە لەو بەیاننامە سێ قۆڵییەی ئێران و عەرەبستان و چین سەبارەت بە ڕێککەوتنی تاران و ڕیاز بەپشتیوانیی چین لەمەڕ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە.

ئەم سەرچاوەیە باسی پەرۆشیی توندی "ئیسرائیلییەکان" لە مەڕ چارەنووسی پرۆسەی سازان و گفتوگۆی پەیوەستبوونی عەرەبستان بە پرۆسەیەی کردووەو وتووشیەتی: «جۆ بایدن» سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش، لە وتارێکدا پێوەری سەقامگیریی ناوچەکەی بۆ ھابەشیی وڵاتانی ئەم ناوچەکە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی گەڕاندووەتەوەو ئا بەمجۆرە نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.

هەر لەم پێوەندییەدا "جۆ کربی" وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی کاریگەرییەکانی چین لە ناوچەکەدا دەربڕی.

شارەزایانی سیاسی بە «ئەلبەناء»یان ڕاگەیاندووە؛ ئەم ڕێککەوتنە دوای چەند دەیەیەک لە ململانێی ناڕاستەوخۆی نێوان دوو جەمسەری جیاواز لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی مسۆگەر بووە، بەڵام بەرخۆدانی وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری و شکست ھێنانی پلانەکانی تەوەرەی شەڕانی بووە هۆی ئەوەی کە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا بگۆڕدرێت.

سەرپەیڤ