ئادار 20, 2023 17:05 Asia/Tehran
  • بەم زووانە دیل گۆڕینەوە لە نێوان یەمەن و عەرەبستان ئەنجام دەگرێت

وتەبێژو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕێککەوتنی بەم زووانەی نێوان عەرەبستان و یەمەنی لە سەر گۆڕینەوەی دیلەکان ڕاگەیاند.

حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی چاودێری بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیانی یەمەن لە نێوان حکومەتی ڕزگارکردنی نیشتمانی و حکومەتی هەڵاتووی ئەم وڵاتە لە ١١ی ئازار لە شاری جنێڤی سویسرا دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، "محەمەد عەبدولسەلام"، وتەبێژ و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: "بەپێی ڕێککەوتنی سویید و دوای چەند خولێک لە دانوستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی دیلەکان، دانوستانەکانی ئێستا لە ژێنێڤ لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مرۆیی هەنگاو دەنێت.

چەند ساتێک دوای ئەم لێدوانە، سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی کاروباری دیلەکانی یەمەنیش ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی 706 لە دیلەکانمان لە بەرامبەر 181 دیلی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری عەرەبستان و سودان کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئاڵوگۆڕی دیلەکان دوای سێ حەوتە ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێک دوای جەژنی ڕەمەزان قۆناغێکی دیکە بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی مارسی ساڵی ڕابردووەوە دۆسیەی دیلەکان ڕاگیرابوو.

سەرپەیڤ