١١ وڵاتی عەرەبی ڕۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند
ئادار 22, 2023 17:47 Asia/Tehran
لە بەیاننامەی فەرمیی وڵاتانی عەرەبستان، میسر، فەلەستین، سوریا، سودان، یەمەن، عێراق، قەتەر، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین، جگە لە عومان، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حکومەتی عومان ڕایگەیاند کە تا ئێستا بینینی هیلالی مانگ پشتڕاست نەکراوەتەوە.
وەزارەتی ئەوقافی عومان لەم دواییانەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە پشکنینی بینینی هیلال دەکەنەوە.
جێگای ئاماژەیە پێشتر ئێران ڕۆژی پێنجشەممە (٣ی مانگی خاکەلێوە)ی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاندبوو.