حوزه‌یران 08, 2023 21:55 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە بوژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس پێشوازییان لە بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کرد و جەختیان لە گرنگیی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە ڕۆژی پێنجشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا سەبارەت بە بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان، کە بە نێوەندگیریی چین مسۆگەر بووە، جەختیان لەوە کردەوە کە: پێشوازی لە بڕیارەکەی عەرەبستان و ئێران دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

ئەم وڵاتانە هەروەها لە بەیاننامەکەیاندا بە ئاماژەدان بە قەیرانی سوریا ڕایانگەیاندووە: ئێمە پابەندین بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بە شێوەیەک کە یەکێتی و سەروەریی ئەو وڵاتە بپارێزرێت.

وەزیرانی دەرەوەی ٦ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس ھەروەھا جه ختیان لەوە کردەوە کە پشتیوانی له سەروەری، سەربەخۆیی، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی یەمەن ده کەن.

سەرپەیڤ