حوزه‌یران 28, 2023 12:28 Asia/Tehran
  • ئاکامی دەسپێکرانەوەی پێوەندی تاران و ڕیاز؛ حەماس و عەڕەبستان لێک نزیک دەبنەوە

ڕۆژنامەی رای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دایە باشتری بوونی پێوەندی بزووتنەوەی حەماس و عەرەبستان لە سێبەری دەستپێکردنەوەی پێوەندی ڕیاز و تاران.

ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دوای ئەوەی کە عەرەبستان و حەماس خراپترین و ئاڵۆزترین پێوەندیان هەبوو، وادیارە ئەو سەردەمە گەییشتووەتە کۆتایی. هەڵوێستی توندی عەرەبستان هەمبەر حەماس بەتایبەتی هێرشی مێدیایی ئەو وڵاتە لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین کەم بووەتەوە.

ڕیاز لەم دواییەدا ژمارەیەکی لە ڕێبەرانی حەماس کە لە عەرەبستان زیندانی بوو، ئازاد کردووە. سەفەری ڕێبەرانی حەماس لەوانە ئیسماعیل هەنیە بۆ حەج بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی شرۆڤەکارانی پێیان وابێت پەڕەیەکی نوێ لە پێوەندی ئەو دوو لایەنە بە ناوی ڕەمزی ئێران دەستی پێکردووە.

پێوەندی حەماس و عەرەبستان لە ساڵی 2017 ەوە بەهۆی ناوبردنی وشەی تیرۆریستی لە حەماس لەلایەن ترامپەوە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیاز بە ئامادەبوونی ئەمریکا و هەروەها بەکارهێنانی هەمان وشە لەلایەن عادل جوبیر وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی عەرەبستان لە بروکسێل تووشی ئاڵۆزی بووە.

سەرپەیڤ