تووندتر کرانی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i422424-تووندتر_کرانی_هێرشە_سایبێرییەکانی_سەر_ڕژێمی_زایۆنی
کۆمپانیایەکی دەیتای ڕژێمی زایۆنی باسی زۆر بوونی پەنجا و دوو لە سەدیی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ئەم ڕژێمەی کرد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بەم لاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2023 08:00 Asia/Tehran

کۆمپانیایەکی دەیتای ڕژێمی زایۆنی باسی زۆر بوونی پەنجا و دوو لە سەدیی هێرشە سایبێرییەکانی سەر ئەم ڕژێمەی کرد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بەم لاوە.

لەو کاتەوە کە باهۆزی ئەقسا و دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرغەززە، دەست پێبووە، لایەنە جۆراوجۆرەکان هێرشی سایبێریی خۆیان دژ بەم ڕژێمە تووندتر و بەربڵاوتر کردووە. کۆمپانیای زایۆنیستیی ئاسایشی دەیتا و زانیارییەکان (چێک پۆینت) ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە لەودا هەڵکشانی بەرچاوی ئاستی هێرشی سایبێری کرانە سەر دام و دەزگە دەوڵەتی و لەشکرییەکانی ڕژێمی زایۆنی تۆمار کراوە.

ئەم ڕاپۆرتە نیشان دەدات کە پەلاماری سایبێری بۆسەر ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لەو کاتەوە کە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دەست پێ بووە (حەوتی ئۆکتۆبر- پازدەی ڕەزبەر)، سەدی پەنجا و دوو لە چاو ڕۆژان و هەفتەکانی پێش ئەم ئۆپەراسیۆنە زیاتر بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم هێرشە سایبێرییانە فرەچەشنن و بریتین لە گوشارخستنە سەر سیستەمە ئێلێکترۆنییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەک پێخستنیان، چالاکیی هەک کردن و لەقاودانی زانیارییەکانی ئەم ڕژێمە.